تەندروستی

هۆکارەکانی سپی بوونی تاڵە قژەکان لە تەمەنی گەنجیدا

ئەگەر پێتوایە تۆ تەنها کەسی کە لە تەمەنی گەنجیدا تاڵەکانی قژت سپی بووە ئەوا هەڵەیت، زوو سپی بوونی قژ حاڵەتێکی باوە و چەندین هۆکاری لەپشتە کە ڕەنگە تا ئێستا هۆشیار نەبوبیت بەرامبەری

ماڵپەڕی "برایت ساید" هەندێک لەو هۆکارانەی خستۆتە ڕوو کە دەبنە هۆی دەرکەوتنی تاڵی سپی لە قژدا لەنێو گەنجاندا

ئەوانیش:

-کەمی ڤیتامین بی 12

- بوونی غودەی دەرەقی

-زۆر خواردنی خواردنە خراپ و ناتەندروستەکان و دوورکەوتنەوە لە خواردنی تەندروست

-بوونی قەلەقی و فشاری دەروونی بەشێوەیەکی بەردەوام

-هۆکاری بۆماوەیی

-بەکارهێنانی سپراو بۆیەی قژ کە ڕێژەیەکی زۆر ماددەی کیمیاییان تێدایە