ڕێگایەکی باو هەیە بۆ وشککردنەوەی مۆبایل کاتێک دەکەوێتە نێو ئاواوەوە و تەڕ دەبێت، ئەویش چارەسەرە بە دانانی لەنێو قاپێک برنجدا
هەرچەندە ئەمە نەک ڕێگەیەکی باش نییە و چارەسەری مۆبایلەکەت ناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی تێکدان و خراپ بوونی مۆبایلەکەت
ماڵپەڕی "برایت ساید" لێکۆڵینەوەیەکی کردووە دەریخستووە کە ئەم ڕێگەیە هەڵەیە و لە بەرامبەردا چەندین ڕێگەی باشتر هەیە بۆ ئەوەی لە کاتی تەڕبوونی مۆبایلەکەت دا ئەنجامی بدەیت
-برنج بە شێوەیەکی خێرا ئاوی نێو مۆبایلەکەت هەڵنامژێت و ناتوانێت زیانەکانی تەڕبوونی بەشی ناوەوەی مۆبایلەکەت کەمبکاتەوە بەڵکو هەندێک جار دەبێتە هۆی دروستبوونی ژەنگ و ڕزینی بەشی ناوەوە
-لەبری دانانی لەنێو برنج دا ڕێگە بدە لەبەر هەوادا وشک ببێتەوە
-ڕاستەوخۆ مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە
-بە پارچەیەک پەڕۆ یان کلێنس وشکی بکەرەوە
-هەموو ئەو پارچانەی کە دەکرێت لێک جیابکرێتەوە دەری بێنە و وشکی بکەرەوە
-هیچ شتێک بە مۆبایلەکەتەوە مەکە وەک کێبڵی شەحن وهێدفۆن