تەندروستی

ئەو جێگایانەی دەبنە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئەو شوێنە گشتیانە دیاریدەکات کە دەبنە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا . بە پێی توێژینەوەیەکی زانکۆی " ستانفۆرد"ی ئەمریکی میترۆ و چێشتخانە و هۆڵەکانی وەرزش و هۆتێلەکان دیارترین ئەو شوێنانەن کە دەبنە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا . توێژینەوەکە کە لە ماڵپەڕی " سی ئێن ئێن " بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە کەمکردنەوەی سەردانکردنی ئەو جێگایانە و ژمارەی کارمەندانیان هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ڕێگیری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا . لە ئەمریکا و ئەوروپا و بە شێکی وڵاتانی جیهان شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوەو بە پێی دواین ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە ٥٣ ملیۆن کەس لە جیهان دا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون زیاتر لە یەك ملیۆن توشبوش گیانیان لەدەستداوە .