هەمەڕەنگ

هەندێک لەو ڕەوشتانەی لە کلتووری وڵاتاندا دەبێتە جێی شەرم

لە ئیسپانیا ئەگەر ڕوومەتی ئەو کەسە ماچ نەکەیت کە بۆ یەکەم جار دەیبینیت، ئەوا وەک کەمتەرخەمی و عەیبە تەماشا دەکرێت

ئەمە نمونەیەکە لە ئەتەکیەت لە کلتووری وڵاتاندا و هەر وڵاتەو بەپێی کلتووری خۆی چەند خوو ڕەوشتێک بە عەیبە دادەنێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکی هەمەڕەنگدا بەشێک لەو خوو ڕەوشتانەی خستۆتە ڕوو کە لە چەند وڵاتێکی جیاوازدا بە عەیبە دادەنرێت

ئەوانیش:

-نان خواردن بە دەست لە چیللی

-دەستکردن بە نانخواردن لەپێش کەسانی گەورەتر لە خۆت لە کۆریا

-داواکردنی پارچە مریشکی زیاتر بۆ پیتزاکەت لە ئیتاڵیا

-چوونە ژوورەوە بە پێڵاوەوە لە ژاپۆن

-خواردنی هەموو ئەو خۆراکەی لە قاپەکەتدایە لە چین

-نەخواردن و هێشتنەوەی خواردن لە قاپەکەتدا لە هیندستان

-نوسینی ناوی کەسێک بە پێنووسی سوور لە کۆریای باشوور