تەندروستی

بەم هەنگاوانە خۆت لە توشبوون بە ڤایرۆسە جیاوازەکان بپارێزە

ئەگەرچی لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بڵاوترین ڤایرۆس و نەخۆشییە گوازراوەکانە و جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، بەڵام چەندین جۆری دیکەی ڤایرۆسی کوشندە هەیە کە دەبنە هۆی نەخۆشی جیاواز و گیانی ئەو کەسانە دەخەنە مەترسییەوە کە ڤایرۆسەکە وەردەگرن

لە هەموو بارێک دا پێویستە لە ڕێگەی پاک و خاوێنی و پەیڕەوکردنی هەندێک ڕێکاری تایبەتەوە خۆمان لە توشبوون بە ڤایرۆس بپارێزین

پێگەی "هێڵس پڵەس" چەند هەنگاوێکی گرنگی خستۆتە ڕوو کە دەکرێت هەرکەسێک پەیڕەوی بکات بۆ ئەوەی خۆی لە توشبوون بە ڤایرۆس بپارێزێت ئەوانیش:

 

-پشوودانی بەردەوام

-خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاو

-دەست شوشتنی بەردەوام

-بەکارهێنانی دەمامک لە کاتی چوونە دەرەوە لە ماڵ بە تایبەت بۆ ئەو شوێنانەی کە ئەگەری بوونی ڤایرۆسی زیاترە

-پاراستنی مەودای سەلامەتی و دوورکەوتنەوە لە کەسانی نەخۆش

-خۆبەدوورگرتن لە گەشتکردن لە کاتێکدا ڤایرۆس بڵاوبۆتەوە لەو شوێنەدا

-پاراستنی مەودای سەلامەتی نێوان خۆت و کەسانی دەوروبەرت کە لە دوو مەتر کەمتر نەبێت

-خواردنی خۆراکە تەندروستەکان

-خۆ بەدوورگرتن لە بەکارهێنانی کەلوپەلی کەسانی دیکە

-پاککردنەوەی هەموو ئەو شتانەی کە کەسانی دیکە بەکاریان هێناوە و دواتر تۆ بەکاریان دەهێنیت