تەندروستی

شتنی دەموچاو بۆ ماوەی 60 چرکە ڕوخسار بە تەواوی دەگۆڕێت

بە گشتی بوون بە خاوەنی ڕوخسارێکی نەرم و درەوشاوە هەمیشە پێویستی بە بەکارهێنانی کرێم و ماددەی تایبەتی پێست نییە

نهێنی پێستێکی پاک و دەرکەوتن بە جوانی ئاسانە و بەندە بەو کاتەی دەیبەخشی بە شوشتنی ڕوخسارت

ماڵپەڕی "برایت ساید"لە بابەتێکدا گرنگی دەموچاو شتن و پاک ڕاگرتنی ڕوخسار دەخاتە ڕوو

-ڕەنگە تا ئێستا کاتێکی کەمت بەخشیبێت بە شتنی دەموچاوت و لە 15 چرکەدا تەواو بوبیت بەڵام خۆی لە ڕاستیدا پێویستە بۆ ماوەی 60 چرکە دەموچاوت بشۆیت تەواوی بەکتریا و ماددە زیانبەخشەکانی ڕوخسارت لابەریت

-پێویستە سابوون یان ئەو مەوادەی دەموچاوی پێ دەشۆیت هەموو بەشەکانی ڕوخسارت بە تەواوی بگرێتەوە

-گرنگە هەموو کونیلەکانی ڕوخسارت پاک بکەیتەوە بۆ ڕزگاربوون لە چەوری سروشتی پێست و ئەو بەکتریا زیانبەخشانەی بەهۆی ماکیاژەوە لەسەر ڕوخسارت ماوەتەوە

-شێوازی شتنی ڕوخسارت گرگی خۆی هەیە، بەجۆرێک شتنی دەموچاو بە پەنجەکانی خۆت تەندروستترین ڕێگایە و بەکارهێنانی ئیسفنج و لفکە و فڵچە زیان بە پێستت دەگەیەنێت