تەکنەلۆژیا

تیک تۆک بژاردەی سنوردارکردنی بەکارهێنانی پڕۆگرامەکە دەداتە باوان

لە هەواڵێکی ئاژانسی "CNN"دا هاتووە، کە کۆمپانیای تیک تۆک زیادکردنی چەندین تایبەتمەندی نوێی بۆ پڕۆگرامەکە ڕاگەیاندووە لەناویشیاندا بژاردەی سنوردارکردنی بەکارهێنانی پڕۆگرامەکە لەلایەن باوانی هەرزەکارانەوە

بە پێی هەواڵەکە، پڕۆگرامی کورتە ڤیدیۆی ناوبراو کە لە ئێستادا لەلایەن ملیۆنان منداڵ و هەرزەکارەوە لە تەواوی جیهاندا بەکاردێت، هەستاوە بە زیاد کردنی بژاردەی سنوردارکردنی چۆنیەتی بەکارهێنانی "تیك تۆک" و دایک و باوکانی سەرپشک کردووە لەوەی کە سنوورێک بۆ منداڵەکانیان دابنێن لە مامەڵەکردن بە پڕۆگرامەکە، بە جۆرێک کە باوان دەتوانن ئەو بابەتانە دیاری بکەن کە منداڵان گەڕانی بۆ دەکەن لە "تیك تۆک".

هەروەها باوان دەتوانن چاودێری ئەژماری منداڵەکانیان بکەن تەنانەت ئەگەر ئەژماری تایبەتیش بن و گشتی نەبن، لە پاڵیشیدا دەتوانن ئەو کەسانە دیاری بکەن کە ڕێگەپێدراون وتە و کۆمێنت لەسەر بڵاوکراوەی منداڵەکانیان بنووسن

لەو بارەیەشەوە، "ترەیسی ئیلیزابێس" سەرۆکی بەشی پاراستن و یاساکانی کۆمپانیای تیک تۆک لە جیهاندا ڕایگەیاند: ئامانجمان پاراستنی هاوسەنگیەکە لە نێوان پاڕێزگاری و سەربەخۆی هەرزەکاران بۆیە کار دەکەین لە پێناو دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو  و هاریکار بۆ گوزارشتکردن لە ڕای تاکە کەس