هەمەڕەنگ

خێزانێکی هامستەر لە شارۆچکەیەکی بچوککراوەدا دەژین


شارۆچکەی "Named Yumville" بووە بە شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانێکی هامستەر، کە سەرجەم کەلوپەل و پێداویستییەکانی ژیانی بە بچوککراوەیی تیا دەستدەکەوێت.
ئەم شارۆچکەیە لەلایەن ستافێکەوە بنیاتنراوە، کە کاری ڕیکلام  بۆ کۆمپانیاکان دەکەن، ئەو کۆمپانیایەی ئەم هامستەرانە ڕیکلامی بۆ دەکەن کۆمپانیایەکی خۆراکە، کە دەیەوێت بەهۆی وردیلەیی خواردنی هامستەرەکانەوە سەرنجی کڕیاران بەلای خۆیاندا ڕابکێشن.
لەبارەی بنیاتنانی شارۆچکەکەش، ستافەکە ڕایانگەیاندووە: ئەوان بە پێکەوەلکاندنی 1325 پارچەی بچوک، لەماوەی 1984 کاتژمێردا، توانیویانە ئەم شارۆچکەیە بنیاتبنێن.



3 مانگ پێشتر - Jun 11 2017 10:28AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123