تەندروستی

8 هەڵەی باو کە وا دەکات تاڵە قژەکانت لاواز بێت

ئەگەرچی هەڵوەرینی 50 بۆ 100 تاڵی قژ لە ڕۆژێکدا لە ڕووی تەندروستییەوە ئاساییە بەڵام زیادبوونی ئەم ژمارەیە ئاماژەیە بۆ بوونی نەخۆشی یان کێشەیەکی تەندروستی کە چەند هۆکارێکی جیاوازی هەیە

ماڵپەڕی "برایت ساید" باس لە پێنج کرداری هەڵەی ڕۆژانە دەکات کە دەبنە هۆی لاوازبوون و هەڵوەرینی قژ کە باوترینیان ئەمانەن:

-نەخواردنی ژەمە خواردنەکان و پشتگوێ خستنی

-بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە ڕێژەیەکی زۆر و زیاد لە پێویست

-قژ بەستن بە مەتات و بە تووندی بەجۆرێک کە تاڵە قژەکان لاواز دەکات

-نەشتنی قژ بە باشی و بە پێی پێویست

-نەبڕینی قژ بە شێوازێکی دروست

-سەرشتن بە ئاوی گەرم

-کڕاندنی سەر بە نینۆک

-بەکارهێنانی ئامێرەکانی لوول کردن و خاوکردنەوەی قژ