تەندروستی

7 گۆڕانکاری لە جەستەدا کە بەهۆی زۆر دانیشتنەوە دروست دەبێت

ئەگەر چی زۆرێک لە خەڵکی لە ئێستادا بەهۆی کارەکانیانەوە ناچار دەبن بۆ ماوەی چەندین سەعات دابنیشن بۆ کارکردن لەسەر کۆمپیوتەر یان هەر کارێکی دیکە کە جوڵەی تێدا نەبێت، بەڵام ئەمە لە داهاتوویەکی نزیکدا چەندین زیانی تەندروستی لێ دەکەوێتەوە و جەستە دووچاری چەندین نەخۆشی دەکات

پێگەی "هێڵس پڵەس" باس لە چەند دەرەنجامێکی خراپی زۆر دانیشتن دەکات کە خۆی لەمانەدا دەبینێتەوە:

-لاوازبوونی ماسولکەکان

-زیادبوونی کێشی لەش

-توشبوون بە قەلەقی و خەمۆکی

-ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات

-توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ

-ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات

-کشانی دەمارەکان

ڕێنمایی پزیشکان و شارەزایان بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی کارکردنەوە ناچارن بۆ ماوەیەکی زۆر دابنیشن ئەوەیە کە لە دوای هەر سەعاتێک دانیشتن 5 دەقە بە پێ بڕۆن یان چەند وەرزشێکی کەم بە دەست و پێیەکانیان بکەن