تەندروستی

چوار ڕێگا بۆ ئەوەی وا لە منداڵەکەت بکەیت لە تاریکی نەترسێت

توێژینەوەیەک کە لەسەر 122 کەس ئەنجامدراوە دەریخستووە کە ٪54ی ئەم کەسانە ترس لە تاریکیان لە ڕیزی ئەو پێنج  شتانەدا داناوە کە لێی دەترسن

گەر ئەمە بۆ کەسانی پێگەیشتوو ڕاست بێت ئەوا ئەم ڕێژەیە بۆ منداڵان بە دڵنیایی زیاترە، بەڵام دەکرێت بە گرتنەبەری چەند ڕێگەیەکی ئاسان ئەم ترسە لای منداڵان کەمبکرێتەوە

ماڵپەڕی"برایت ساید" چوار ڕێگەی خستۆتە ڕوو کە دەکرێت دایکان و باوکان پەیڕەوی بکەن بۆ ئەوەی وا لە منداڵەکانیان بکەن کە ترسیان لە تاریکی کەم ببێتەوە، کە ئەمانەن:

-گوێ لە منداڵەکەت بگرە و ترسەکەی بەهەند وەربگرە، پرسیاری لێ بکە کە بە دیاریکراوی لە چی ئەترسێت و دڵنەوایی بکەرەوە

-ستایشی منداڵەکەت بکە دڵنیای بکرەوە کە پارێزراوە ئەمە کاری لەسەر بیرکردنەوەی دەبێت

-با ڕووناکییەکانی شەوی لەو بابەتانە بێت کە لەشێوەی یاری منداڵان دا دروست کراوە ئەمە وا دەکات چێژ لە تاریککردنی ژورەکەی ببینێت بۆ کارپێکردنی ئەم گڵۆپانە

-ژوورە تاریکەکەی بۆ بگۆڕە بە جێگەیەکی یاریکردن بە ئەنجامدانی ئەو یاریانەی کە لە تاریکیدا دەکرێت وەک دروستکردنی شێوەی جیاواز بە سێبەری پەنجەکان