لە ژێر دروشمی " یەک دۆز،بەڵام پارێزگاری خێراتر" کۆمپانیای "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن " بۆ دروستکردنی پێداویستی دەرمان ئاشکرایان کرد، کە لە کۆتا قۆناغەکانی لێکۆڵینەوەدان بۆ خستنە بازاری پێکوتێک دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوودا، و ٤٥ هەزار خۆبەخشی بەشداری پێکردوە بۆ لێکۆڵینەوەکانی .
هەرچەندە دواکەووتووە لە ڕکابەری لەگەڵ کۆمپانیای (ڤایزەر و مۆدێرنا ) ، بەڵام وەرگری پێکوتەکە تەنها پێویستی بە یەک دۆز دەبێت ، کە تا ئێستا هیچ کام لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئەمەیان بە دەست نەخستووە .
لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو کۆمپانیاکە ڕەزامەندی ڕێکخراوی دەرمان وخۆراکی ئەمریکی وەردەگرێت .
بە پێی وردەکاریەکانی ڕۆژنامەی " دەیلی مەیڵ " ، ڕەنگە پێکوتەکەی جۆنسۆن کاریگاریەکەی دوای چەند هەفتەیەک دەربکەوێت ، لە کاتێکدا کوتانەکانی ڤایزەر و مۆدێرنا چەند مانگێک دەخایەنیت .
شایەنی باسە ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ کۆمپانیای جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن گرێبەستیان ئەنجام داوە بۆ کڕینی ١٠٠ ملیۆن دۆز ، پاشان زیاد کراوە بۆ ٢٠٠ ملیۆن دۆزی تر.