خانمێکی ئوسترالی دەیەوێت لەسەر تەختە بەردێک لە بەرزی 80 مەتر وێنە بگرێت بەو هۆیەوە گیانلەدەست دەدات
ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن " لە هەواڵێکدا باس لە ڕوداوێکی دەگمەن دەکات، ئەویش گیانلەدەستانی خانمێکی ئوسترالییە کە ڕۆژی شەممەی هەفتەی ڕابردوو بۆ وێنەگرتن چووتە سەر تەختە بەردێک لە بەرزیی 80 مەتر بەڵام کەوتۆتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە
ڕۆزی لوومبای تەمەن 38 ساڵ لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانی بووە کاتێک ڕوداوەکە ڕوویداوە لە پارکی نیشتمانی گرامپیەنس لە ویلایەتی ڤیکتۆریای ئوسترالیا
پۆلیسی ناوچەکە ڕایگەیاندووە کە "لوومبا" نیشانەکانی سەلامەتی و ئاگادارکردنەوەی تێپەڕاندووە و بەسەر چیاکەدا سەرکەوتووە بۆ وێنەگرتن لەسەر تەختە بەردێک کە لە بەرزی 80 مەترە بەڵام کاتێک لە لێواری بەردەکە نزیکبۆتەوە کەوتۆتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە
شایەتحاڵەکان دەڵێن کە گوێیان لە هاواری خانمەکە بووە بەڵام نەیانتوانیوە یارمەتی بدەن، پۆلیس و بەشی فریاگوزاری ناوچەکە بۆ ماوەی شەش سەعات سەرقاڵی دۆزینەوەی لاشەی خانمەکە بوون