ژمارەیەك وەرگری ڤاکسینی دژە کۆرۆنا توشی هەستیاری دەبن
لە ئەمریکا ژمارەیك وەرگری ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر توشی هەستیاری دەبن .
بە پێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری "نیۆ یۆڕك تایمز" ی ئەمریکی ، پێنج وەرگری ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر توشی حاڵەتی سوربونەوەی پێست و هەناسە توندی بوون .
ئاماژەی بەوەشکردووە کارمەندێکی تەندروستی دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە بە سەختی توشی هەستیاری بووە .
چاودێری فەرمانگا تەندروستییەکان لە ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەو ئەو کارمەندە پێشتر کێشەی هەستیاری نەبووە ، بەڵام پاش دە خولەك لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە توشی هەستیاری بووە .
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی ، دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە لە کاردانەوە و دروستبونی هەستیاری لەو کەسانەدا کە ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرتووە .
پیتەر ماکس بەڕێوەبەری دەزگاکە ڕایگەیاندووە کە چەند ئەنجامێکیان بە دەست گەیشتووە لە بارەی بوونی هەستیاری دوای وەرگرتنی کوتانەکە ، لێکۆڵینەوە لەسەر پێکهاتەی کوتانەکە دەکەن ، لەو ڕێگەیەوە دەتوانن هۆکاری هەستیاریەکە دەستنیشان بکەن .
ئەوەشیخستۆتەڕوو کوتانەکانی "ڤایزەر " و " مۆدێرنا " ماددەی کیمیایی " پۆلی ئەسیلین گلایکۆڵ " یان تیادایە کە ڕەنگە هۆکاری دروست بوونی هەستیاری بێت .
|