تەندروستی

مەترسییەکی تری توشبوون بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکرێت

پسپۆڕانی تەندروستی لە ئەمریکا مەترسییەکی تری توشبوون بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکەن . چەند زانایەکی بواری تەندروستی لە زانکۆی " هوفێسترا " لە نیو یۆڕك ئاشکرایان کردووە ژماریەك لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا توشی هەوکردنی گلێنەی چاو بوون . ئەوەشیان خستۆتەڕوو توشبووەکان دوای سێ مانگ لە توشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەوکردنەکە تەشەنەی سەندووە بۆ پێڵوی چاویان . پسپۆڕانی تەندروستی بەردەوامن لە دەستنیشان کردنی مەترسییەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و وڵاتانی جیهانیش لە کێبڕکێدان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسین دژی ڤایرۆسەکە .