هەمەڕەنگ

وێنە و زانیاری..بزانە بۆ یەکەمجار پردی ئاسن لە کوێ دروستکراوە


بۆ یەکەمجار پردی ئاسن لە سەر ئاستی جیھان لەسەر ڕوباری (Severn ) لە وڵاتی بەریتانیا دروستکراوە،کانزای ئاسن لەو سەردەمەدا تێچوی زۆری پێویست بوو ھەربۆیە ئەندازیاری دروستکەری ئەم پردە ئاسنە پلانێکی دانا بۆ ئەوەی بە تێچویەکی کەم دروست بکرێت .

لەساڵی 1775 دا بڕیار لەسەر دروستکردنی درا،بە پێ ئەرشیفی یونسکۆ دوای دووساڵ دەستکرا بە دروستکردنی،379تەن ئاسنی بۆ بەکارھێندرا ،ئەندازیارەکان لەگەڵ بەکارھێنانی ئاسندا سودیشیان لە دار وەرگرت لە دروستکردنی ئەم پردەدا، لە ساڵی 1779دا دروستکردنەکەی تەواو بوو بەڵام لە ساڵی 1881بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی ڕەسمی کرایەوە.

درێژیەکەی 60 مەترە  ، بەرزیەکەی 18مەترە ئەم پردە لە شێوەی قەوسێکدایە،  شارەزایان ئەم پردە ئاسنیە دادەنێن بە نیشانەیەک بۆ شۆڕشی پیشەسازی لە ئەوروپا.


5 مانگ پێشتر - Jun 20 2017 12:44PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123