جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا دوای مردنیش لە جەستەدا دەمێنێتەوە
توێژینەوەیەکی زانستی دەریدەخات جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای مردینیش لە جەستەدا دەمێنیتەوە .
بە پێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی (هامبۆرگ ئێبندۆرف ) ئەنجام دراوە ، ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جەستەدا دەمێنێتەوە تا دوای مردن و توانای گواستنەوە لەدەست نادات .
توێژینەوەکە لەسەر جەستەی ئەو کەسانە ئەنجامدراوە کە هەفتەیەك بەسەر گیان لەدەستدانیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دا تێپەڕیووە بە پێی ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە هێشتا ڤایرۆسەکە بە زیندووی لە جەستەیاندا ماوەتەوە .
ئەنجامی توێژینەوەکە کەلەسەر ١١ کەسی مردوو بە کۆرۆنا ئەنجامدراوە لە گۆڤاری " ناشۆناڵ ئینترێست " بڵاوکراوەتەوە ئاماژەیبەوەکردووە پێویستە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکان بە ئاگادارییەوە ئەنجامبدرێت .
لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو دا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندبوو کە پیویستە ئەو کەسانەی تەرمی مردووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەنێژن دەمامك و چاویلکە و جلو بەرگی تایبەت بپۆشن .
|