تەندروستی

کۆرۆنا لە زستاندا لەسەر ڕووە کانزاییەکان دەمێنێتەوە

توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات نزمبونەوەی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی زیاتر مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر ڕووە کانزاییەکان . بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانکۆی "یوتا" ی ئەمریکی ، نزمبوونەوەی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی زیاتر مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ڕووە کانزاییەکان ، ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەکە زیاد دەکات و بەوەش ژمارەی توشبووان ڕوو لەزیاد بوون دەکات . لەگەڵ نزمبونەوەی پلەکانی گەرما ، ئەو دەنکۆڵانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن لە ناو پژمە وکۆکەدا ئەگەری مانەوەیان زیاتر دەبێت ، هەروەها ماوەیەکی زۆرتر لەسەرئەو ڕووانە دەمێننەوە کە بەریان کەوتوون . ڕێژەی شێی هەوا کاریگەری لەسەر بەرگە پڕۆتینی ڤایرۆسەکە دروستدەکات کاتێک بەر ڕوویەکی کانزایی دەکەوێت، هەوای دەوروبەر بە هەمان شێوە کاریگەری دەبێت لەسەر بەرگە پڕۆتینی ڤایرۆسەکە کاتێک بەر شووشە یان کانزا دەکەوێت . گۆڕانی پلەی گەرمی دەوروبەر یارمەتی زیاتر پێوەنوسان و مانەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە لەسەر ڕووەکان دەدات . بە پێی دواین ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تا ئێستا زیاتر لە ٧٧ ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بەرپرسانی تەندروستی بەریتانیاش بڵاوبەنەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە وڵاتەکەدا راگەیاندووە کە توانای بڵاوبونەوەی خێراترە .