هەمەڕەنگ

سێ ئەستێرەی مەترسیدار لە زەوی نزیك دەبنەوە

ئاژانسی گەردونی ئەمریکی " ناسا" نزیك بوونەوەی سێ ئەستێرەی مەترسیدار لە زەوی ڕادەگەیەنێت . سەنتەری توێژینەوەی تەنە نزیك بووەکان لە زەوی سەر بە ئاژانسی گەردونی ئەمریکی " ناسا " ڕایگەیاندووە سێ ئەستێرە لە زەوی نزیك دەبنەوە مەترسی لەسەر هەسارەکە دروستدەکەن . ناوەندەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو گەورەترین ئەستێرەیان لە کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا بە دوری ٣ ملیۆن کیلۆمەتر لەزەوی نزیك دەبێتەوە . ئەوەشی خستۆتەڕوو ئەستێرەی "501647 (2014 SD224)" لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لە زەوی نزیك بۆتەوە چاوەڕوان دەکریت لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ دا جارێکی تر لە زەوی نزیك بێتەوە . سەنتەری توێژینەوەکەی سەر بە ئاژانسی ناسا باسی لەوەکردووە نزیك بونەوەی تەنە گەردونییەکان بە دووری ٧،٥ ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی دیاردەیەکی گەردونییە، بەڵام نزیکبونەوەیان لەو مەودایە کەمتر بێت مەترسی لەسەر زەوی دروستدەکەن .