تەندروستی

7 ئەندامی جەستە کە نیشانەکانی پیربوونی تێدا دەردەکەوێت

یەکەم نیشانەی پیربوون لە تەمەنی 20 ساڵی دا دەردەکەوێت کاتێک هێڵە بازنەییەکان لەژێر چاودا دروست دەبێت

بەشێکی زۆر لە ئێمە هەمیشە گرنگی بە پاراستنی ڕوخسارمان دەدەین بۆ ئەوەی بە گەنجی بمێنینەوە، بەڵام نیشانەکانی پیربوون لە چەندین ئەندامی جەستەدا دەردەکەوێت جگە لە ڕوخسار

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێک دا تیشکی خستۆتە سەر چەند ئەندامێکی جەستە کە نیشانەکانی پیری تێدا دەردەکەوێت کە ئەمانەن:

-ئانیشک

کاتێک دەچیتە تەمەنەوە پێستی ئانیشک دەکەوێت و چرچی تێدا دروست دەبێت

-دروستبوونی پەڵە لەسەر دەستەکان

دەستەکان یەکێکن لەو ئەندامانەی کە هەر زوو نیشانەکانی پیربوونیان تێدا دەردەکەوێت هەر لە چرچبوونی پێست، دەرکەوتنی دەمارەکان و دروستبوونی پەڵەوە ئەویش بەهۆی کەمبوونەوەی کۆلاجین

-نینۆکەکان

نینۆکەکان پێوەری تەندروستیمانن، ڕەنگدەرەوەی هەموو ئەو گۆڕانکاریانەن کە بە مروری زەمەن بەسەر جەستەدا دێت، کاتێک  زیاتر دەچیتە تەمەنەوە گەشەی نینۆکەکان هێواش دەبێتەوە و ئەگەری شکان و درزبردنیان زیاتر دەبێت

-مل

یەکێک لە باوترین نیشانەکانی پیربوون دروستبوونی چرچە لەسەر مل و دەرکەوتنی ماسولکە ستوونییەکانە ئەمە لەگەڵ دروستبوونی خاڵە قاوەییەکان لەسەر سنگ و مل

-چەناگە

هێڵە قوڵەکانی چەناگە یەکێکیترە لە نیشانەکانی پیربوون

-لێوەکان

هاوشێوەی پێست لێوەکانیش چرچیان تێدا دروست دەبێت

-قژ

کاتێک دەچینە تەمەنەوە قژمان نەک تەنها ڕەنگەکەی دەگۆڕێت بەڵكو ڕێژەی تاڵەکانی سەریش کەم دەبێتەوە و تەنک دەبێت ئەمە جگە لە لاوازبوونی تاڵە قژەکان