ئەمە دیمەنی دوو کارمەندی تەندروستییە لە هەرێمی هێلۆنگجیانگی چین، لە کاتێکدا پلەی گەرما -20 پلەی سیلیزیییەو کەشو هەوا ساردە بەڵام لەبەر سەرما ماونەتەوە ئامادە نین بڕۆنە نێو کابینەکەوە
پێگەی "سی جی تی ئێن" ئەم وێنەیەی بڵاوکردۆتەوە کە دڵسۆزی دوو کارمەندی تەندروستییە و هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن
ئەم دیمەنە کاتێک گیراوە کە ئەم دوو کارمەندە پشکنینیان بۆ ئەو کەسانە کردووە کە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان و بەرکەوتنیان لەگەڵیاندا هەبووە، هەربۆیە ئامادە نین بڕۆنە نێو کابینەکەوە و تێکەڵی کەسانی دیکە ببن و ژیانیان بخەنە مەترسییەوە
لەو کەشە ساردەدا چاوەڕوانی هاتنی ئامبوڵانس دەکەن تاوەک و بیانگەڕێنێتەوە شوێنی خۆیان
ژاو جیاک و ژاو جینگ دکتۆر و پەرستارن لە نەخۆشخانەی تومۆری شاری مودانجیانگ وەک خۆبەخش کاردەکەن لە کاتێکدا حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لەو شارە یادی کردووە