تەندروستی

چەند بەکارھێنانێکی ئاڤۆگادۆ بە مەبەستی جوانکاری


وەک زاندراوە خواردنی ئاڤۆگادۆ سودی تەندروستی زۆری ھەیە،سەرەڕای ئەمانەش خانمان دەتوانن بۆ جوانکاری سودی لێوەربگرن بەم شێوانە:

١-ئەڤۆگادۆ بۆ پاکردنەوەی پێست:

شارەزایانی جوانکاری ئامۆژگاری دەدەن بە تێکەڵکردنی ئاڤۆگادۆ لەگەڵ ئەو گیراوەیەی کە بۆ جوانکاری بەکاردەھێندرێت، لە پاشاندا بۆ ماوەی دوو خولەک بە جوڵەیەکی بازنەی بدرێت لە دەمووچاو بۆ ئەوەی کاریگەری باشتری ھەبێت پێویستە لە دوایدا بە ئاوی شلەتێن بشۆردرێت ،بەکارھێنانی ئاڤۆگادۆ بەم شێوەیە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ڕزگاربوون لە پێستی مردوی کەڵەکەبوو و دەرکەوتنی چینێک لە خانەی نوێ و شێدارکردنی پێست.

٢-ماسکی ئاڤۆگادۆ:

ئەم ماسکە لە %100 سروشتیە و تەنھا لە ئاڤۆگادۆ پێکھاتووە ،بەھۆی بوونی ڤیتامین C لە ئاڤۆگادۆدا ماسکەکە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ یەکگرتنی پێست و کەمکردنەوەی دەرکەوتنی خاڵی ڕەش، پارێزگاری لە شێداری پێستیش دەکات.

شێوازی بەکارھێنانەکەی:

پێویستە ئاڤۆگادۆ بکوترێت لە پاشاندا بۆ ماوەی 10 خولەک بدرێت لە دەمووچاو لە دوایشدا بە ئاوی شلەتێن بشۆردرێت.

٣-ئاڤۆگادۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین(A ،C ،E ،k) ھەربۆیە خواردنی ڕۆژانەی دەبێتەھۆی بەخشینی ڤیتامین بە پێست ، ئەو چوریەش کە تێیدایەتی یارمەتی ھێشتنەوەی پێست دەدات بە گەنجی ، شێداریشی دەکات.

٤-میوەی ئاڤۆگادۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E یارمەتی شێداربوونی پێست دەدات و پارێزگاری لە قژ دەکات لەو مادە کیمیایانەی بۆ بەکاردەھێندرێت ، بەھۆی ئەو ترشە چەوریەی کە تێیدایەتی قژ نەرم دەکات.

شێوازی بەکارھێنانی:

پێویستە مۆزێکی پێگەشتوو لەگەڵ ئاڤۆگادۆدا وردبکرێت لە پاشاندا دوو کەوچک لە زەیتی زەیتونی تێبکرێت بۆ ماوەی نیوکاتژمێر بدرێت لە قژ لە دوایشدا ئاو و سرکەی لێبدرێت و ئینجا بشۆردرێت.


مانگ پێشتر - Jun 22 2017 3:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123