هەمەڕەنگ

واتس ئەپ کارکردنی لە چەند مۆبایلێکدا دەوەستێنێت

ئەپڵیکەیشنی واتس ئەپ کارکردنی لە مۆبایلە کۆنەکاندا دەوەستێنێت .

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی " زە سەن "ی بەریتانی ئاپڵیکەیشنی واتس ئەپ لە ساڵی ٢٠٢١ دا کارکردنی لە مۆبایلە زیرەکەکاندا دەوەستێنێت ، بەکارهێنەرانی ئەو مۆبایلانە تا دوو هەفتەی تر دەتوانن سود لە کارکردنی ئەو ئەپڵیکەیشنە وەربگرن .

باسی لەوەشکردووە ئەم لەکارکەوتنە ئەو مۆبایلە ئایفۆنانە دەگرێتەوە کە ڤێرژی "ios" و کەمتر و بەکاردەهێنن .

ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو بەکارهێنەرانی ئەندرۆید پێویستە ڤێرژنی سیستمی کارکردنیان لەسەرو "4.0.3" تا بتوانن سود لە خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵیکەیشنەکە وەربگرن .

واتس ئەپ ئەپڵیکەیشنێکی گۆڕینەوەی نامە و ناردنی وێنە و ڤیدیۆیە لە ساڵی ٢٠٠٩ دا دروستکراوە لە ساڵی ٢٠١٥ دا زۆرترین بەکارهێنەری هەبووە .