هەمەڕەنگ

بەسرە و واست لە ریزبەندی گەرمترین شارەکانی جیھاندان


دوو شاری عێراق لە ریزبەندی گەرمترین شارەکانی جیھاندان  ، بەپێی ریزبەندییەک کە لەلایەن وێستگەی "پلاسیرفێل"ی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە ، ھەردوو شاری واست و بەسرەی عێراق لە ریزبەندی گەرمترین شارەکانی جیھاندا دیاریکراون.
بەپێی ریزبەندییەکە ناوچەی "سێن"ی شاری بەسرە لە پلەی ١٢ ھەمینی گەرمترین شارەکانی جیھاندایە کە پلەی گەرما تێیدا گەیشتۆتە ٤٧.٨ پلەی سەدی ، ھەروەھا قەزای "بەدرە"ی شاری واست لە پلەی ١٥ ھەمینی گەرمترین شارەکانی جیھاندا دیاریکراوە کە پلەی گەرما تێیدا گەیشتۆتە ٤٧.٤ پلەی سەدی. 



5 مانگ پێشتر - Jun 28 2017 1:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123