هەمەڕەنگ

خێزانێک لە ویلایەتی میشیگان دوای 14 کوڕ منداڵێکی کچیان دەبێت

ئەم وێنەیە لە ساڵی 2018 دا گیراوە دوای ئەوەی 14هەمین کوڕی ئەم خێزانە لەدایک دەبێت

پێگەی "سی ئێن ئێن" وێنەکەی بڵاوکردۆتەوە ڕایگەیاندووە کە مانگی ڕابردوو ئەم خێزانە دوای 14 کوڕ منداڵێکی کچییان لەدایک بووە کە ناویان ناوە "ماگی جەین"

کاتێری و جەی شوانت لە کۆتاییدا بەخێرهاتنی منداڵە کچەکەیان دەکەن بۆ نێو خێزانەکەیان دوای نزیکەی سێ دەیە لە هاوسەرگیریان

ئەم دوو هاوژینە خاوەنی 14 کوڕن بە ناوەکانی (تایلەر،زاک، درێوو، براندۆن، تۆمی، ڤینی، کاڵڤان، گەیب، واسلی، چارلی، لووک،تەکەر، فرانسیسکۆ و فاینلی) .

 جەی شوانت باوکی منداڵەکان دەڵێت "هەموومان زۆر دڵخۆش بووین بە لەدایکبوونی کچە تاقانەکەمان، ئەمساڵ پڕ بوو لە یادگاری لە زۆر ڕووەوە بەڵام لەدایکبوونی ماگی گەورەترین دیاری بوو کە خەیاڵمان بۆی ئەکرد).