تەندروستی

نەخۆشییەکی کوشندە لە ئەمریکا بڵاودەبێتەوە

بەهۆی گۆڕانی پلەی گەرماوە نەخۆشییەکی کوشندە لە باکوری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  بڵاودەبێتەوە .

بەپێی توێژینەوەیەکی ناوەندی "CDC" بەهۆی گۆڕانی پلەیگەرماوە ئەمیبایەکی ترسناك لە باکوری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڵاوبۆتەوەو کاردەکاتە سەر خانەکانی مێشکی مرۆڤ و زانایان بە " ئەمیبای مێشکخۆر ناوی دەبەن " .

توێژینەوەکە کە لە پیگەی " لایڤ ساینس " بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە ئەمیبا پێشتر بوونی هەبووە لە ئاوی ڕوبارو دەریاچەکاندا بەڵام بەۆی گۆڕانی پلەی گەرماوە لەو ناوچانەدا زیادیکردووە کە پیشتر بوونی نەبووە .

توێژینەوەکەی ئەوەشی خستۆتەڕوو، زیندەوەرەکە لەکاتی مەلەکردندا لە ڕێگەی لوتەوە دەچێتە ڕێڕەوی هەناسەدانەوە لەوێوە دەچێتە مێشکی کەسی توشبووەو توشی هەوکردنی پەردەکانی مێشکی دەکات .


ساڵانە نزیکەی شەش حاڵەتی توشبوون بە ئەمیبا لە ئەمریکا تۆمارکراوە بەڵام لە ئێستا بەهۆی گۆڕانی پلەی گەرماوە ڕێژەکە زیادیکردووە ، پسپۆڕانی تەندروستیش ڕێنمای خەڵك دەکەن لەکاتی مەلەکردندا خۆیانبپارێزن لە چونە ژورەوە ئەمیبا لە ڕێگای لوتەوە .