تەندروستی

چی بەسەر جەستەدا دێت گەر وەک پێویست بەرکەوتنی تیشکی خۆرت نەبێت؟

کاتێک خۆت دەخەیتە بەر تیشکی خۆر، جەستە دەست دەکات بە دروستکردنی ڤیتامین دی، لە هەمان کاتدا بە ڤیتامینی هەڵهاتنی خۆر ناسراوە کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ کاری بەشێکی زۆر لە ئەندامەکان و دەمارەکانی جەستە

بەپێی توێژینەوەکانی ئێستا ڕێژەی ٪40ی ئەمریکییەکان کێشەی کەمی ڤیتامین دی یان هەیە، ئەو کەسانەی کە کەمتر دەچنە بەر خۆر یاخود وەک پێویست تیشکی خۆر بەریان ناکەوێت چەند کێشەی تەندروستیان بۆ دروست دەبێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا باس لە هەندێک لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەم بەرکەوتنی تیشکی خۆر دەکات کە ئەمانەن:

-لاوازبوونی ئێسکەکان

ئەو کەسانەی کە کەمتر دەچنە بەر تیشکی خۆر دووچاری ئازاری ماسولکە و ئێسکەکان و ئێسکە نەرمە دەبن

-توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کەم بەرکەوتنی تیشکی خۆر و کەمی ڕێژەی ڤیتامین دی لە خانەکاندا کاریگەری دەبێت لەسەر گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان و توشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن

-خەمۆکی

دەرکەوتووە کە تیشکی خۆر ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە بوونی زەردەخەنە لەسەر ڕوخسارت، چونکە کەمی تیشک و ڕووناکی خۆی لە خۆیدا میزاج تێک دەدات ، تا زیاتر خۆت لەنێو چوار دیواردا بهێڵیتەوە زیاتر خەمبار و بێتاقەت دەبیت

-دروستبوونی کێشەکانی پێست

بەهۆی ئەوەی نەخۆشی "صەدەفی" بەهۆی لاوازبوونی سیستمی بەرگری لەشەوەیە، ڤیتامین دی بەشێوەیەکی ئەرێنی دەتوانێت ئەو باڵانسە ڕابگرێت، تیشکی "یو ڤی بی" کاریگەری دەبێت لەسەر چارەسەری نەخۆشی صەدەف دروستبوونی زیپکە و نەخۆشییەکانیتری پێست