هەمەڕەنگ

خوشک و برایەک پاش 54 ساڵ دابڕان لە یەکتری بە ھۆی فەیسبووکەوە بەیەکتر شاد دەبنەوە


خوشک و برایەکی بەریتانی سەرەڕای ئەوەی تەنھا ١٠ میل لەیەکتریەوە دووردەبن بەڵام ماوەی ٥٤ ساڵە یەکتریان نەبینیوە.

Dennis Whiting  تەمەن ٨١ ساڵ و Betty Glenville  ٧٩ ساڵ لە پاش مردنی دایکیان پێش ٥٤ ساڵ ئەم خوشک و برایە لەیەکتری دابڕان.

لەدوای سەرقاڵ بوونی Dennis بەکاری ڕاوەماسی بۆ بەدەست ھێنانی بژێوی ژیان و شوکردنی Betty  خوشکی بە سەربازێک بەھۆی کاری مێردەکەوەی بەردەوام لە شوێنێکەوە گواستویانەتوە بۆ شوێنێکی دیکە (ئێرلەندا،ئەفریقا،ئەڵمانیا) ئەمەش وایکرد لە یەکتری داببڕێن.


پاش ئەوەی منداڵی Dennis  دوو وێنەی باوکی وێنەیەکی کۆن و وێنەیەکی نوێی  لە ھەمان شوێنداکە لەلای پەیکەری ڕاوکردنەوە گرتبووی لە  فەیسبووک بڵاودەکاتەوە منداڵەی (Betty) خوشکی ئەم وێنەیە لە فەیسبووکدا دەدۆزێتەوە ونامەیەکیان بۆ دەنێرێت وپێی ڕادەگەیەنێت کە ئەوان منداڵی پورین  ھەر بەو ھۆیەشەوە  ئەم خوشک و برایە لە پاش  ٥٤ ساڵ  دابڕان بە یەکتری شادببنەوە. 


3 مانگ پێشتر - Jul 3 2017 12:21PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123