محمد بن سەلمان کوڕی پاشای سعودیە یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارهێنا
پێگەی "الشرق" وێنەیەکی محمد بن سەلمانی بڵاوکردۆتەوە کە ڤاکسینی جۆری "فايزر-بايونتك" بەکاردەهێنێت لە ژێر چاودێری پزیشکانی سعودییە.
هەروەها "الدكتور توفيق بن فوزان الربيعة " سەرۆکی کەرتی پزیشکی سعودیە ئاماژەی بەوەداوە کە محمد بن سەلمان کوڕی پاشای سعودیە لە ژێرچاودێری وردی پزیشکی داییە و بۆ دەرکەوتنی هەرکاریگەرییەک بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینەکەوە،
لەلاییەکی ترەوە ڕایگەیاندووە کە هەمیشە باشترین پێشکەش بە گەلەکەمان دەکەین.
سەرۆکی کەرتی پزیشکی سعودیە ڕاشیگەیاندووە: کە لە ساڵی نوێدا بە سێ بەش ڤاکسینی کۆرۆنا دەدرێت بە هاوڵاتیان، سەرەتا دەدرێت بەو هاوڵاتیانەی کە تەمەنیان سەروو ٦٥ ساڵە بەشی دووەمی ڤاکسینەکەش دەدرێت بە کەسانی تەمەن ٥٠ ساڵ و بەروو سەرن
لەکۆتایشدا بەشی سێیەمی بەخشینی ڤاکسینەکەدا پێشکەش دەکرێت بە هەموو هاوڵاتیانی سعودیە.