هەمەڕەنگ

ژنێکی تەمەن 74 ساڵ لەگەڵ نەوەکەیدا کۆلێج تەواو دەکات

پێگەی "سی ئێن ئێن" وێنەی خانمێکی تەمەن حەفتا و چوار ساڵانی بڵاوکردۆتەوە کە دوای 42 ساڵ دەچێتەوە کۆلێج و بڕوانامەکەی بەدەست دەهێنێت

پات ئۆرمۆندی تەمەن 74 ساڵ دەریخست کە هەرگیز درەنگ نیە بۆ سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ئەوەی کە دەتەوێت، ئەم خانمە توانی دوای 42 ساڵ کە لە ساڵی 1978دا چووەتە کۆلێج توانی جارێکیتر بگەڕێتەوە بۆ کۆلێج و لەگەڵ نەوە تەمەن 22 ساڵەکەیدا مانگی ڕابردوو لە زانکۆی "تێنێسسێ" بڕوانامەی دیپلۆم بەدەست بهێنێت

ئۆرمۆندی هیوای وایە کە ببێتە نمونەیەک بۆ خوێندکاران و کەسانی دیکە کە دەیانەوێت بڕوانامە بەدەست بهێنن، نەوەکەی کە ناوی "میلۆدی"یە هەوڵی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەریەتی لە بەشی پزیشکی دەرونناسی

میلۆدی دەڵێت "هەمیشە دەمزانی کە دەگەمە ئاستی کۆلێج و بڕوانامەکەم بەدەست دەهێنم بەڵام هەرگیز بڕوام نەدەکرد کە داپیرەم لەگەڵ مندا لە هەمان کاتدا کۆلێج تەواو بکات و بڕوانامەکەی وەربگرێت"