تەندروستی

چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لەو شەپۆلی گەرمایەی کەڕووی لەعێراق کردووە


لەگەڵ ھاتنی وەرزی ھاویندا پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکانی عێراقدا لە بەرزبوونەوەدان و لە ھەندێک ناوچەدا پلەی گەرما گەیشتۆتە ٥٠ پلەی سەدی ، بۆ خۆپاراستنیش لەو گرفتانەی بەھۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە دووچاری مرۆڤ دەبێت  ، پسپۆران چەندین رێنماییان بڵاوکردۆتەەوە کە بەپێی ئەو رێنماییانە پێویستە لە کاتی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمادا ئاو و شلەمەنییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام بخورێنەوە ، ھەورەھا دەبێـت لە کاتە ھەستیارەکاندا مرۆڤ لە تیشکی خۆر دوربکەوێتەوە بەتایبەت لە سەعات ١٠ ی بەیانی تا ٣ ی نیوەرۆ  ، بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکانیش لەو مەترسییانەی بەھۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە روبەرویان دەبێـەوە پێویستە ئۆتۆمبێلەکان لە خواردنەوە گازییەکان و چەرخ و عەتر بەتاڵ بکرێن و  بەردەوام کەمێکی پەنجەرەکانی ئۆتۆمبێل دەبێت کراوەبێ ، ھاوکات نابێت بەنزینی ناو ئۆتۆمبێل پڕ بێت و نابێت کەمیش بێت ، لە کاتی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماشدا باشتر وایە لە نیوەرواندا بە ئۆتۆمبێل گەشت بۆ دەرەوەی شارەکان نەکرێت  ، و  نابێت بتڵی غاز لە بەردەم تیشکی خۆردا دابنرێت  ، ھەروەھا پێویستە لەکاتی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمادا  مرۆڤ زۆر ئاگادار بێت لە خۆپاراستن لەمار و دووپشک و مێرووەکان بەو پێیەی لە وەرزی ھاویندا بەھۆی گەرماوە بەردەوام شوێنەکانیان دەگۆڕن . 
لە رۆژانی رابردوودا چەند ناوچەیەکی عێراق لە ریزبەندی گەرمترین شارەکانی جیھاندا دانران و ھەفتەی رابردووش ، ناوی قەزای خانەقین لە پلەی یەکەمی ریزبەندی گەرمترین ناوچەکانی جیھاندا تۆمار کرا کە پلەی گەرما تێیدا ٥٠ پلەی سەدی تێپەراندبوو .





5 مانگ پێشتر - Jul 5 2017 11:26AM
Print Friendly and PDF
زیاتر