هەمەڕەنگ

کچێک بە بەخشینی ئەندامەکانی جەستەی ژیانی ژمارەیەک نەخۆش ڕزگاردەکات


لەپاش توشبوونی کچێکی بەریتانی تەمەن ١٨ ساڵ بە ڕوداوێکی ھاتووچۆ لەکاتی گەڕاندنەوەی لە خوێندنگا ئەمەش وادەکات مێشکی توشی برینداریەکی بەھێز ببێت پزیشکەکان نەتوانن ژیانی ڕزگاربکەن.

لە پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە پزیشکەکان بە دایک و باوکی ڕادەگەیەنن توشبوونەکەی مەترسیدارە و ڕزگاری نابێت لەو ڕوداوە.
 
لەگەڵ ئەوەشدا جەستەی گونجاوبووە بۆ بەخشین، بۆیە پێویست بوو لە ژیاندا بیھێڵنەوە ھەتا ئەو کاتەی بەتەواوی سود لە ئەندامەکانی وەردەگرن ھەر یەکە لەو ئەندامانەش کە تواندرا سودی لێوەربگیرێت (گورچیلەکان،سی،جگەر،دڵ) بەم ھۆیەشەوە ناوی چوە لیستی بەخشەرەکان وە لە کۆتایشدا ئەو ئامێرەی پێی دەژیا بۆ مانەوەی لە ژیاندا بۆی لابرا و لە پاش 2 کاتژمێر کۆتایی بە ژیانی ھات.


2 هەفتە پێشتر - Jul 6 2017 11:15AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12