تەندروستی

نەخۆشی گەڕی چیە و چۆن خۆمان بپارێزین؟

نەخۆشی گەڕی ناوە پزیشکییەکەی بریتییە لە scabies کە مێرووی microscopic mites لە ناو پێستی مرۆڤدا گەشەدەکات و لەهەمان کاتدا توانای مانەوەی هەیە بۆ ماوەییەکی درێژ ئەم جۆرە نەخۆشییە زیاتر لە منداڵاندا سەرهەڵدەدا.

 نەخۆشی گەڕی ساڵانی ٤٩٤ زاینی سەری هەڵداوە هەروەها زانای ئیتاڵی "جيوفاني كوزيمو" کتيبێکی تایبەتی بڵاوکردەوە دەربارەی ڕێنمای و خۆپارێزی نەخۆشی گەڕی کە لە کتێبەکەدا بەڕەسمی ناسێندرا.

لە نیشانە سەرەکیەکانی ئەم نەخۆشییەش (خوران و سووربوونەوە پێست)هەروەها ئەم نیشانەش بەپێی جۆری باروودۆخەکە گۆڕانکاریان بەسەردا دێت، لە هەندێک بارودۆخدا تەنها لە نێوان پەنجەی قاچەکان و دەستەکان دەردەکەوێت هەندێک بارودۆخی دیکەش لە سەرتاپای لەشدا دەردەکەوێت ماوەی نەخۆشییەکە نزیکەی ٣ بۆ ٦ هەفتە دەخایەنێت .

گواستنەوەی نەخۆشییەکەش بە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە

باشترین خۆپارێزیش دوورکەوتنەوە لەو کەسانەیە کە تووشی نەخۆشییەکەبوون، هەروەها بەکارنەهێنانی جل و بەرگی کەسی تووشبوو لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەری پێویست لە لایەن پزیشکەوە.