کۆرۆنا زیانێکی گەورە بە سامسۆنگ دەگەیەنێت
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆمپانیای سامسۆنگ توشی گەورەترین زەرەردەبێت لەڕێژەی فرۆشتنی مۆبایلە زیرەکەکانی .
بە پێی هەواڵێکی پێگەی " کۆریا ئای تی نیوز " کۆمپانیای سامسۆنگ لە چارەکی کۆتای ئەم ساڵدا ١٨٩ ملیۆن مۆبایلی زیرەکی فرۆشتووە کۆی مۆبایلە فرۆشراوەکانی لەم ساڵدا ٢٧٠ ملیۆن مۆبایل بووە .
ئاماژەی بەوەکردووە لەماوەی ٩ ساڵی رابردودا بۆ یەکەم جارە سامسۆنگ ئەو ڕێژەیە کەمە لە فرۆشتنی مۆبایلەکانی دا تۆماربکات، کۆمپانیاکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چاوەڕێی ئەو دەرئەنجامەی کردووە .
پێگە کۆریەکە باسیلەوەشکردووە سامسۆنگ لە پلانیدایە لە ساڵی داهاتودا ڕێژەی فرۆشتنی مۆبایلەکانی بەرز بکاتەوە ئە مۆبایلانە بخاتە بازاڕەوە کە بە تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم کاردەکەن .
سامسۆنگ کۆمپانیایەکی کۆرییەو لە بواری بەرهەمهێنانی بەرهەمە تەکنەلۆژییەکاندا کاردەکات لە ساڵی ١٩٣٨ دا دامەزرێندراوە .
|