تەندروستی

ئەو نەخۆشیانە بزانە کە دەتواندرێت بەھۆی ناوکی "ترێ"وە چارەسەر بکرێن


توێژینەوەکان ئاماژە بە گرنگی ناوکی ترێ دەدەن لە پاراستنی مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ ، بۆریەکانی خوێن ،دەشبێتە ھۆی درەنگ پیربوونی خانەکان یارمەتی نوێکردنەوەی پێستیش دەدات .
ناوکی ترێی سور سودی تەندروستی زیاترە بەراورد بە ناوکی ترێی سپی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەی(ProCyanidolic Oligomers OPC) لە ناوکی ترێی سوردا.
ناوکی ترێ سەرەڕای ئەوەی چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن دەکات لە تواناشیدایە مەترسی ڕەقبوونی دەمارەکانیش کەمدەکاتەوە،بۆ تەندروستی مێشکیش زۆر بەسودە ،یارمەتی بەھێزبوونی بیری مرۆڤیش دەدات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی مادەی بۆلیفینۆلات لە OPC دا.

ئەمانەش کۆمەڵێک تایبەتمەندی دیکەی ناوکی ترێن:

١-لەش لە زیانەکانی جگەرەکێشان و پیسبوون دەپارێزێت.

٢-دەبێتەھۆی پاکردنەوەی خوێن.

٣-چارەسەری جیوبی لووت و ھەوکردنی جومگەکان دەکات بەھۆی بوونی تایبەتمەندی دژە ھەوکردن تێیدا.

٤-ڕیخۆڵە پاکدەکاتەوە.

٥-ڕێگری لە ھەڵوەرینی قژ دەکات.

٦-مرۆڤ دەپارێزێت لە توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجە.

٧-سیەکان پاکدەکاتەوە ، مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەناسە دەپارێزێت.

٨-کۆئەندامی بەرگری بەھێزدەکات و دەوری بەرگریکارێکی سروشتی دەبینێت لە لەشی مرۆڤدا.


3 مانگ پێشتر - Jul 6 2017 2:30PM
Print Friendly and PDF
زیاتر