تەندروستی

کەمی چەند ڤیتامینێك دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی دەریدەخات کەمی چەند ڤیتامنێك دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش .

بە پێی توێژینەوەیەکی ناوەندی خشتەی خۆراکی " دایت نیوترشن" لە ئەبوزەبی زیادبوونی کێشی لەش لە هەندێک کاتدا بەهۆی کەمی ڕێژەی ڤیتامینەکانەوەیە .

توێژینەوەیەکە ئاماژەی بەوەکردووە،
ئەو کەسانەی بەهۆی زیادبوونی کيشی لەشیانەوە دەناڵێنن پێویستە لەسەریان پشکنینی ڤیتامین گشتی بکەن بۆ  دەرکەوتنی هۆکارەکی زیادبوونی کێشی لەشیان، چونکە کەمی ڤیتامین دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی پرۆسەی سووتانی چەوری.

کەمی ئەو ڤیتامینانەی هۆکارن بۆ زیادبوونی کێشی لەش بریتین لە :


ڤیتامین "D"

پسپۆڕی خۆراکی "نهى فتحی" بۆ گۆڤاری سەیدتی دەڵێت "ئەو کەسانەی کەمی ڤیتامین D یان هەیە ئەگەری زیادبوونی چەوری لە شیاندا زیاد دەکات کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش" مرۆڤی ئاسای پێویستە لە ڕۆژێکدا ٦٠٠ ملی گرام لە ڤیتامین D  وەربگرێت لە خۆراکەکانی وەک (ماسی سەلەمۆن، هێلکە، شیرەمەنییەکان) یاخود لە ڕێگەی خۆرەوە.

ڤیتامین "C"

هەروەها ئەو پسپۆرە خۆراکیە دەربارەی ڤیتامین C  دەڵێت کەمی ڤیتامین C  لە لەشدا دبێتە هۆی زیادبوونی چەوەری لە کەمەر و سکدا، هەروەها کەسێکی ئاسایی لە ڕۆژێکدا پێویستی بە بڕی ٦٥ بۆ ٩٠ ملی گرام لە وەرگرتنی ڤیتامین C  هەیە لە ڕێگەی خۆراکەکانی وەک ( تەماتە، بیبەری سور، پرتەقاڵ، شلك و برۆکلی).

 

ڤیتامین "A"

ڤیتامین A هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ڕێکخستنی ڕژێنی غودەی دەرەقی،کەمی ڤیتامین A کاریگەری سەرەکی لەسەر تووشبوون بە غودەی دەرەقی هەیە، خاوبوونەوەی کرداری هەرسکردن، خانمان لە ڕۆژێکدا پێویستیان بە ٧٠٠ میکرۆگرام لە ڤیتامین هەیە بەڵام پیاوان پێویستیان بە  ٩٠٠ میکرۆگرام لە ڤیتامین A  هەیە.

سەرچاوە خۆراکییەکانی ئەم ڤیتامینەش ( پەتاتە،گوێزەر، سپێناخ، گوێز).