هەمەڕەنگ

ئەو گەلە بناسە کە دادەندرێن بە توڕەترین گەل لە جیھاندا


ئایا تۆ توڕەتیت ؟ھەست دەکەیت ئەوانەی دەوروبەرت توڕەن؟یاخود ئەو ژینگەی تێیدا دەژیت توڕبوون زاڵبێت بەسەریدا.

لە توێژینەوەیەکی تازەدا کە بۆ ئاستی توڕەی 142 وڵات لە جیھاندا ئەنجامدرا بەھۆی باری گوزەران و گرفتی تەندروستی و نائومێدی ڕێژەیەکی بەرزی عێراقیەکان بۆ جاری پێنجەم وڵاتی عێراق بەڕێژەی %49 بە توڕەترین گەلی جیھان دەستنیشانکرا،ھەرچەندە بەھۆی ناجێگیری باری سیاسیەوە لە سوریا توێژینەوەکە نەیتوانی ڕێژەی دەنگەکانی سوریا دیاری بکات.

سەرەڕای قەلەقی و بێزاری عێراقیەکان بەڵام یۆنان لەسەرو ئەو گەلانەوەیە کە خەڵکەکەی ھەست بە ماندوێتی دەکەن بە ڕێژەی %67

بە ڕێژەی %70ی وەڵامدەرەوەکانیش ئاماژەیان بۆ ئەوە کردوە کاتەکانیان بە خۆشی بەسەر دەبەن،
لە پاش عێراقیش باشوری سودان بە توڕەترین گەلی جیھان دادەندرێت.
  
ھەر لە توێژینەوەکەدا کە بۆ کەمی ئەزموون بۆ ژیان ئەنجامدرا عێراق لەپلەی 54 دا دێت لە پاش ئەویش وڵاتی تورکیایە بە پلەی 52


2 مانگ پێشتر - Jul 9 2017 9:51AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123