تەندروستی

کۆرۆنا کاریگەری دەروونی درێژخایەن بەجێدێڵێت

پزیشکانی دەروونی هۆشداری دەدەن لەبارەی ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری دەروونی درێژ خایەن لەسەر خەڵک بەجێدێڵێت . بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی " گاردیان"ی بەریتانی پزیشکانی دەروونی لە کۆلێژی ڕۆیاڵ لە بەریتانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە گەورەترین کاریگەری دەرونی دانەرێت لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، چاوەڕوان دەکرێت کاریگەرییەکانی تا کاتێکی نادیار بمێنێتەوە . ئاماژەشیان بەوەکردووە، لە ڕووی دەرونیەوە دووری کۆمەڵایەتی کاریگەری گەورە لەسەر مێشکی مرۆڤ دروست دەکات . پزیشکانی بەریتانی ئەوەشیان خستۆتە ڕوو، لە ئێستادا خەمکۆی یەکێکە لە باوترین نەخۆشییە دەرونیەکان کە بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە کۆرۆناو لە دەستانی کەسانی نزیکەوە دروست بووە . باسیشیان لەوەکردووە، داڕمانی ئابوری و نەمانی کار هۆکارێکی تری دروستبوونی خەمۆکی و دڵەڕاوکێیە لای خەڵك .