هەمەڕەنگ

خووی نینۆک خواردن سێ ڕاستی لەبارەی تۆوە ئاشکرا دەکات

خووی نینۆک خواردن یاخود لێکردنەوەی نینۆک بە ددان هەر لە منداڵییەوە دەستپێدەکات، زۆر کەس هەر زوو تەرکی دەکەن بەڵام هەندێک کەس ئەم خووە لەگەڵیاندا گەورە دەبێت و ناتوانن وازی لێ بێنن

هەندێک وەک خوویەکی خراپ و ناشرین تەماشای دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم خووە هۆکاری دیکەی لە پشتەوەیە و هەندێک شتی دیکە لە تۆدا ئاشکرا دەکات

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە لێکۆڵینەوەیەکدا چەند هۆکارێکی پشت خووی نینۆک خواردنی دەرخستووە کە ئەمانەن:

 

-ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت کە کەسێکی بە شوێن باشترینەوەیت و دەتەوێت هەموو کارێک بە تەواوی و باشی بڕوات

 

لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر کۆمەڵێک کەس کراوە دەریخستووە کە بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی ئەم خووەیان هەیە لەو کەسانەن کە زیاد لە ڕادەی خۆی بە کارێکەوە خۆیان سەرقاڵ دەکەن و دەیانەوێت هەموو شتێک بە باشی و بە ڕێک و دروستی ئەنجام بدەن

 

-ڕەنگە لە بێزاری و نائارامیدا بێت

بێزاری و نائارامی دەروونی پاڵنەرێکە بۆ دروستبوونی خووی نینۆک خواردن لە کەسێکدا کە بۆ پڕکردنەوەی کاتەکانی خۆی پێ خەریک دەکات بەتایبەت لە کاتی چاوەڕوانیدا

 

-ڕەنگە دڵخۆش نەبیت بە خۆت

نینۆک خواردن خوویەکە کە لەنێو دەمارەکاندا دروست دەبێت زۆر کات وا دەکات باشتر بیت، ئەو کەسانەی ئەم خووەیان هەیە زۆر کات کە ناگەن بە ئامانجێک یان ئەو شتەی پلانیان بۆی داناوە وەک خۆی نایەتە دی نائومێد و دوودڵ دەبن بۆیە نینۆکەکانیان دەخۆن