ڕۆژنامەی ''واڵستریت جێڕناڵ '' ڕایگەیاند کە حکومەتی فیدڕاڵی ئەمریکی بۆ تەندروستیەکی باشتر بڕیار لە چەند ڕێنماییەکی نوێ دەدات سەبارەت بە خواردن و خواردنەوەکان
بە پێی ڕێنماییە نوێیەکان پێویستە ڕێژەی شەکر کەم بکرێتەوە بۆ( ٪٦ ) و، لەلایەن سەرجەم کۆمپانیاکانی دروستکردنی خۆراک و لە قتوونانەوە جێبەجێبکرێت کە پێشتر ئەو ڕێژەیە ( ٪١٠) بووە .
گۆڕانکاری لە بڕیارەکاندا لە دوای ئەوەوە سەرچاوەی گرت کە ڕێژەی قەڵەوی و شەکرەی جۆری دوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ، هەروەها ڕێژەی تووشبون بە جۆرە جیوازەکانی شێرپەنجەیە لە جیهاندا لە هەڵکشاندایە .
شایەنی باسە کە ئەم ڕێنماییانە تا ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت و هەر ٥ ساڵ جارێک نوێ دەکرێنەوە و لەلایەن لیژنەیەکی پزیشکی و پسپۆری خۆراکی لە دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بڕیاری لەسەر دەدرێت.