تەندروستی

وەرگرانی ڤاکسینی کۆرۆنا چەند نیشانەیەکی لاوەکییان لێدەردەکەوێت

وەرگرانی ڤاکسینی کۆرۆنا دوای چەند سەعاتێك لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە چەند نیشانەیەکی لاوەکیان لێدەردەکەوێت . بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی " نیویۆڕك تایمز"ی ئەمریکی کە لەنێو وەرگرانی ڤاکسینی کۆرۆنا دا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە وەرگرانی هەردوو ڤاکسینی " فایزەر ومۆدێرنا " دای چەند سەعاتێکی کەم لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە چەند نیشانەیەکی لاوەکیان لێدەرکەوتووە. ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەشێک لە وەرگرەکان دوای نیو سەعات لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە توشی سەرئێشەی توند بوون، بەشێکیتر لە وەرگرەکان هیچ نیشانەیەکی لاوەکیان لێدەرنەکەوتووە . پێشتریش کۆمپانیای فایزەر لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو لە ٪١٣ی وەرگرانی ڤاکسیینی کۆرۆنا تەمەنیان لە نێوان (١٨ بۆ ٥٥)ساڵیدا بووەو لە دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە توشی سەرئێشەی توند بوون . ڕاپۆرتەکەی فایزەر ئەوەشی خستۆتە ڕوو، لەرزو تا و ئازاری گەدە و سکچوون چەند نیشانەیەکی لاوەکیە لە بەشێک لەوەرگرەکاندا دەرکەتووە، ڕەنگە ئەوەش کاریگەری دژە تەنەکان بێت لەسەر جەستەیان.