هەمەڕەنگ

ئەو زانیاریانەی دەربارەی " ئایفۆن ١٢" نایزانیت

ماڵپەڕی "alrasheed media"  لە ڕاپۆرتێکدا دەربارەی مۆبایلی زیرەکی " ئایفۆن ١٢ " کۆمەڵێک زانیاری شاراوەی دەربارەی مۆبایلەکە خسۆتەڕوو.

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی چوار جۆر لە مۆبایلی زیرەکی "ئایفۆن ١٢"ی بڵاوکردەوە، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەریەك لە مۆبایلە زیرەکەکان چەند تایبەتمەندییەکی مۆبایلەکانی بۆ کڕیاران خستۆتەڕوو.

ئەو زانیاریانەی کڕیاران دەربارەی " ئایفۆن ١٢ " نایزانن :

خزمەتگوزاری نەوەی پێنجەم

یەکێك تایبەتمەندە سەرەکییەکانی مۆبایلی زیرەکی " ئایفۆن ١٢ " کە کۆمپانیای ئەپڵ جەختی لە سەر دەکاتەوە بریتییە لە خزمەتگوزاری نەوەی پێنجەم "5G" کە خزمەتگوزارییەکی ئینتەرنێتە و خيراییەکی یەکجار زۆری هەیە لە کاتی کردنەوەی ڤیدیۆ و یاریە ئەلکترۆنییەکاندا و زیادکردنی بەرنامەدا،بەڵام ئەم خزمەتگوزارییە لە ٥٠ وڵات دا بەردەستە و بەشێکی زۆری بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە لێی سودمەند نابن .

نرخ

کۆمپانیای ئاپڵ لە کاتی نمایشکردنی مۆبایلەکە دا  ڕایگەیاند کە نرخی تەنها ٧٩٩ دۆلارە بەڵام لەگەڵ پێداویستییەکانی دیکەی وەک بارگاوکەرەوەی مۆبایلەکە و هێدفۆن و میمۆری مۆبایلەکە بە نزیکەی ١٣٠٠دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا دەفرۆشرێت .

 بچوکترین مۆبایلی زیرەک

کۆمپانیای ئەپڵ  ئاماژەی بەوەکردبوو کە مۆبایلی زیرەکی ئایفۆن ١٢ تەنکترین ڕووکەشی مۆبایلی هەیە کە قەبارەکەی بریتییە لە ٤،٧ ئینج، بەڵام لە جیهانی ئەلیکترۆنی مۆبایلی زیرەکدا بە بچوکترین رووکەشی مۆبایل دانانرێت.


پارێزگاری ڕووکەشی مۆبایل

زۆرینەی بەکارهێنەرانی ئایفۆن هەمیشە بێزارن لە شکانی شاشەی مۆبایلەکانیان بەهۆی ڕووداوە بچوکەکانەوە ، لە کاتێکدا کۆمپانیای ئەپڵ باس لە بە هێزی رووکەشی مۆبایلەکانی دەکات بە یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگە و ناوەزاکانی خۆی دادەنێ.

پسپۆرانی بواری تەکنەلۆژی مۆبایلی زیرەک بۆ پێگەی "the information " دەڵێن "ڕووکەشی مۆبایلی (ئایفۆن ١٢) لە هەمان کۆمپانیای وەبەرهێنانی ڕووکەشی مۆبایلی سامسۆنگ بەرهەم دەهێندرێت و هیچ تایبەتمەندییەکی جیاوازی نیە ".

ڤیدیۆ

کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاندووە "ئایفۆن "١٢ دەتوانێت جوانترین ڤیدیۆ بە رووناکییەکی زیاتر و دەرکەوتنی ڕەنگەکان بە سروشتی تۆماربکات.

بەڵام زۆرینەی بەکارهێنەرانی ئەم مۆبایلە زیرەکە بە ئاستەم دەتوانن ڤیدیۆ کانیان بڵاو بکەنەوە لە تۆڕەکۆمەڵاییەتیەکان بەتایبەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوك و تویتەر .