هەمەڕەنگ

گەشتکردن لە ساڵی 2021 دا پێویستی بە پاسپۆرتی ڤاکسینە

بە پێی بڵاوکراوەی "CNN business" لە ساڵی نوێدا لەکاتی گەشتکردنی هاوڵاتیان لە نێوان وڵاتاندا پێویستە ڤاکسین پاسپۆرتی ڕێگە پێدراویان هەبێت.

 

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و بەکارهێنانی لە لایەن چەند وڵاتێکی جیهان، هاوڵاتیان بە پەرۆشەوەن کە گەشتبکەن بە مەبەستی کار و خوێندن و گەشت و خۆشی.

هەر لە بڵاوکراوەکەشدا هاتووە لەگەڵ هەر بەکار‌هێنانێکی ڤاکسینی کۆرۆنا ڕێگەپێدانی گەشتکردنی تایبەت بە بەکارهينانی ڤاکسینی کۆرۆنای پێدەدرێت.

 

هەروەها لە لایەن چەند کۆمپانیاییەکی تەکنەلۆجییەوە دەستکراوە بە بەرهەمهێنانی ئەپلیکەیشنی تایبەت بە مۆبایلی زیرەک کە لە ڕێگەیەوە هەموو زانیارییەکی تایبەت بەکەسەکەی لە خۆگرتووە دەربارەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جۆری وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەربارەی کەسەکە، کە هەر لە ڕێگەی ئەم ئەپلیکەیشنەوە بەکارهێنەر پاسپۆرتی ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرێت.

لە کاتی گەشکردنیدا دەتوانێت لە ڕێگەی QR کۆدی ناو ئەپلیکەیشنەکە لە فڕۆکەخانەکان و سنوورەکانی نێوان وڵاتان دەتواندرێت هەموو زانیارییەک دەربارەی کەسەکە وەربگیرێت، مۆڵەتی ڕێگە پێدانی پێ بدرێت لە دوای دڵنیابوونەوەی لە تەندروستی کەسەکە و وەرگرتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.