تەندروستی

چەند ڕێگایەکی ئاسان بۆ ڕزگاربوون لەو بەکتریایەی کە لە خۆراکدا ھەیە


بۆ ئەوەی میوە و سەوزەکان زیانیان پێنەگات زۆر کات ماددەی قڕکەریان بۆ بەکاردەھێندرێت،دەتواندرێت بە چەند ڕێگایەکی ئاسان  مەترسییەکانی ئەو ماددە قڕکەرانە لەسەر خۆراکەکان نەھێڵدرێت:

١-سرکە و ئاو: دەتواندرێت سود لە سرکە و ئاو وەربگیرێت بۆ نەھێشتنی زیانەکانی ماددە قڕکەرەکان وە ناشبێت لە یەک چارەک زیاتر تیایدا بێت.

٢-کوڵاندن: دەتواندرێت پێش ئەوەی بەکاربھێندرێن بکوڵێندرێن نموونەش: گێزەر،بڕۆکلی.

٣-پاککردن: پاککردن یەکێکە لە ڕێگا ئاسانەکان بۆ نەھێشتنی کاریگەری دەرمانە قڕکەرەکان نموونەش: سێو.

٤-بەرھەمە ئاژەڵیەکان: ئەگەر بۆ سورکردنەوەش بێت پێویستە ھەر بکوڵێندرێت.

٥-بەرھەمی شیرەمەنی:  شیر و بەرھەمەکانی پێویستە جوان بکوڵێندرێن لە پلەی گەرمی بەرزدا،بۆ ئەوەی ماددە زیانبەخشەکانی لێبێتەو و نەمێنێت. 


2 مانگ پێشتر - Jul 12 2017 2:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر