تەندروستی

بۆچی پێویستە بەیانیان شوکولاتە بخۆین؟

شوکولاتە لە دێرزەمانەوە بۆ چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی بەکارهاتووە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی سەلمێنراوە کە هیچ جێگرەوەیەکی نییە لە بەنرخی و بەسودییا بۆ بەکارهێنانی لە ڕێجیمە تایبەتەکاندا

بەڵام خواردنی شوکولاتە لە بەیانیاندا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لە زۆر لایەنەوە سوود بە تەندروستی دەگەیەنێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکی تەندروستی دا باس لە چەند سوودێکی خواردنی شوکولاتە دەکات لە بەیانیاندا کە ئەمانەن:

-توانای مێشک و زیرەکیت زیاد دەکات

-حەز و ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە دابەزاندنی کێشی لەش و ڕێگری دەکات لە زیادەڕەویکردن لە خواردن دا

-میزاج باشتر دەکات

-بەشێوەیکی گشتی بۆ تەندروستی جەستە بەسوودە

-پێکهاتە خۆراکییەکانی بەسوودە بۆ سیستمی بەرگری

-وزەیەکی زیاترت پێ دەبەخشێت بۆ ئەنجامدانی وەرزشی بەیانیان