هەمەڕەنگ

لە یادی 100 ساڵەی تەمەنیدا ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

سەربازێکی جەنگی دووەمی جیهانی لە یادی 100 ساڵەی تەمەنیدا ڤاکسینی دژی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای وەرگرت ئەمە لەگەڵ وەرگرتنی کارتێکی تایبەت لەلایەن شازادەوە

پێگەی هەواڵی "بی بی سی" بابەتێکی لەبارەی سەربازێکی ڕزگاربووی جەنگی دووەمی جیهان بە ناوی ڕۆی لەیزڵ بڵاوکردۆتەوە، کە لە خانەیەکی بەساڵاچووان دەژی لە گوندی "بییر ئاڵستن" و ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونیدا دەرزی ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ بەکارهاتووە

لەیزڵ لە سەردەمی جەنگدا وێنەگر بووە لە هێزی "ڕاف"، ئەو دەڵێت "ڤاکسینەکە شتێکی باشە، هەموو ڕۆژێک نابیت بە 100 ساڵ"

هەروەها دەڵێت کاتێک ڕێکارەکانی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیڕەوکرا هەندێک لە ئەندامانی خێزانەکەم ڕێگەیان پێ دەدرا سەردانم بکەن، من دڵخۆش دەبووم بە بینینیان هەروەها ئەوانیش خۆشحاڵ بوون کە دەهاتن بۆ لام"