توێژینەوەیەك : بەکارهێنانی شاشەی زیرەك لەلایەن منداڵانەوە مەترسیدارە
توێژینەوەیەکی ئەمریکی هۆشداری دەدات لە بارەی مەترسییەکانی بەکارهێنانی شاشەی زیرەك لەلایەن منداڵانەوە .
بە پێی توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ منداڵان، منداڵانی خوار تەمەن ١٨ مانگ نابێت شاشە زیرەکەکان بەکاربێنن .
توێژینەوەکە باسیلەوەکردووە، منداڵانی ١٨ مانگ بۆ ٥ ساڵ پێویستە لە یەك کاتژمێر زیاتر شاشەی مۆبایلی زیرەك بەکارنەهێنن .
توێژینەوە ئەمریکییەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، زۆر تەماشاکردن و بەکارهێنانی شاشەی زیرەك لەلایەن دایك و باوکانەوە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر منداڵەکانیان هەیە .
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەگەر منداڵان بۆماوەیەکی زۆر شاشە زیرەکەکان بەکاربێنن ئەوا کاریگەری لەسەر مێشک و تێڕامانیان دروستدەکات .
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش ئاماژەبەوەدەکات پێویستە منداڵانی خوار تەمەن یەك ساڵ تەنها یاری جەستەییان لەگەڵدا بکرێت و چیرۆکیان بۆ بخوێندرێتەوە .
|