هەمەڕەنگ

سعودیە ئەوکەسانە خەڵات دەکات کە لە سەرپێچی ئاگاداریان دەکەنەوە

حکومەتی سعودییە بڕی ٥٠ هەزار ڕیاڵی سعودی دەبەخشێت بەو کەسانەی کە لە سەرپێچی ئاگا داریان دەکەنەوە. مالپەڕی"عربیە" بڵاوکراوەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە تیادا باس لە یەکێک لە یاساکانی سعودییە دەکات، کە حکومەتی سعودییە پاداشتی دەدات بە هەر کەسێک کە لە سەرپێچییەک ئاگاداریان بکاتەوە. بڵاوکراوەکە کە لە هەژماری تایبەتی وەزارەتی بازرگانی سعودییە لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە بڕی ٥٠ هەزار ڕیاڵی سعودی بەخشراوە بە ١٩ کەس کە لەسەرپێچی چەند پڕۆژەیەکی بازرگانی ئاگاداریان کردونەتەوە . بە پێی یاسای سعودییە خاوەن سەرپێچی سزای دارای دەدرێت دوای هەڵسەنگاندنی جۆری سەرپێچییەکەی.