تەندروستی

چەند زانیاریەک لەسەر ئۆمێگا3


ئۆمێگا٣ ناسراوە بە ترشە چەوری کاریگەری لەسەر ھاوسەنگکردنی کۆئەندامی دەمار ھەیە،ڕێکخەری قەلەقی و میزاجی مرۆڤە،مەترسی توشبون بە ھەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە .
توێژینەوەیەکی زانکۆی فلۆریدا لە ئەمریکا ئەوەی ئاشکراکرد وە پەیڕەوکردنی خۆراکێکی دەوڵەمەند بە ئۆمێگا٣ یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە ھەوکردنی جومگەکانی ڕوماتیزم لە مرۆڤدا .

ئۆمێگا٣  مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شیزۆفینیا کەمدەکاتەوە:

توێژینەوە ئوستوڕالیەکان ئامۆژگاری دەدەن بە خواردنی تەواوکەرە خۆراکیەکانی ئۆمێگا٣ بۆ تەمەنی ١٣ بۆ ٢٥ ساڵ چونکە لەم تەمەندا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شیزۆفینیا لە مرۆڤدا زۆرە لە توێژینەوە کەدا بەراوردێکیان لە نێوان ئەو گەنجانەدا کرد کە تەنھا چارەسەری وەھمیان بەکاردەھێنا لەگەڵ ئەو گەنجانەشدا کە ئۆمێگا٣ خواردنی سەرەکیان بوو دەرکەوت ئەو کەسانەی گرنگیان بە ئۆمێگا٣ داوە تەنھا%١٠ یان توشی شیزۆفینیا بوون لە دوای حەوت ساڵ لەبەکارھێنانی چارەسەر ،ئەو کەسانەش کە گرنگیان بە ئۆمێگا ٣  نەداوە %٤٠ یان توشی ئەم نەخۆشیە بوون.

سنورێک بۆ دووبارەبوونەوەی پەرکەم دادەنێت،ھەروەھا سنورێکیش بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێنیش دادەنێت شیکاریەک کە لە ١٩ توێژینەوە پێکھاتبوە دەربارەی کاریگەری ئۆمێگا ٣ لەسەر دڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پەیڕەوکردنی خۆراکێکی دەوڵەمەند بە ئۆمێگا٣ جا ڕوەکی بێت یاخود ئاژەڵی مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن بە ڕێژەی %١٠ کەمدەکاتەوە.

خانمان لە توشبوون بە خەمۆکی لە دوای منداڵبوون دەپارێزێت: توێژینەوەکان دەریاخستوە پەیڕەوکردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ئۆمێگا ٣ لە کاتی دووگیانی و ھەفتەک دوای منداڵبوون یارمەتی ڕێکخستی ئەو ھۆڕمۆنە دەدات کە دەبێتە ھۆی ڕێکخستنی میزاجی خانمان و مەترسی توشبوونی خانمان بە خەمۆکی لە پاش منداڵ بونیش کەمدەکاتەوە.

ئۆمێگا ٣ بۆ ئەو کەسانەش بەسودە کە جگەرە دەکێشن ،یارمەتیدەرە بۆ وازھێنان لە کێشانی جگەرە بە شێوەیەک پێویستی نیکۆتین لەلای جگەرەکێش کەمدەکاتەوە، بۆیە خواردنی کەپسولێک ڕۆژانە بۆ ماوەی مانگێک لە ئۆمێگا٣ یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئارەزوی کێشانی جگەرە.

ئەو کەسانەش کە توشی شێرپەنجەبوون خواردنی ئۆمێگا٣ زۆر بەسودە بۆیان و وا دەکات ماوەیەکی زیاتر لە ژیاندا بمێننەوە بە تایبەتیش شێرپەنجەی پەنکریاس و ڕیخۆڵە



مانگ پێشتر - Jul 18 2017 3:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر