کوردستان

تا دوا هەناسە دەستی لەنێو دەستی دایکیدایە

ئاژانسی هەواڵی " بی بی سی " لە لاپەڕەی فەرمی خۆی وێنەی کچ و دایکێکی بڵاوکردۆتەوە کە دایکی بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە، بەڵام تا دوا هەناسە دەستیان لەنێو دەستی یەکتردایە

ئەم خانمە کە لەپێش چاوی دا دایکی گیان لەدەست دەدات لە نەخۆشخانەی "لێستەر ڕۆیاڵ ئینفێرمەری " لە بەریتانیا، دوای ئەوەی دایکی بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لەدەست دەدات، ئەم وێنەیە بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوەی خەڵکی لە مەترسییەکانی کۆرۆنا هۆشیار بکاتەوە و زیاتر پابەندی ڕێنماییەکان بن و خۆپارێزی بکەن

ئانابێل شارما لە وێنەکەدا دایکی پێشان دەدات کە تەمەنی 76 ساڵە و ناوی " ماریا ڕیکۆ"یە دەست گرتووە هەردووکیان بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدان